به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه، له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی له شاری “سانتیاگۆ” پێته‌ختی شیلی، كۆمه‌ڵێك له ناڕازییان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه كرانه ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی له زومره‌ی توندترین گرژییه‌كان بوو له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس. شایانی باسه، هێزه‌كانی دژه شۆڕش له گۆڕه‌پانی “ئیتالیا” به توندترین شێوه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران تێكهه‌ڵچوون و پێشیان به‌هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك گرتووه. له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به خۆپیشانده‌ران گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاشیان به‌كار هێناوه. هاوكات خۆپیشانده‌ران به هاویشتنی به‌رد و ئاگرتێبه‌ردانی زبڵدانه‌كان، كاردانه‌وه‌یان نیشان داوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ماوه‌ی دوو مانگه كه وڵاتی شیلی شایه‌تی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاوی دژه ده‌وڵه‌تییه. ناڕه‌زایه‌تییه‌ك كه له ڕێكه‌وتی ١٨ی ئۆكتۆبره‌وه و له ئێعتراز به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بلیتی مێترۆ ده‌ستی پێكردووه و هه‌تا ئێستا به‌هۆیه‌وه ٢٤ خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و به هه‌زاران كه‌سیش برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌وڵه‌تی شیلی به‌ڵێنی داوه كه به‌ره‌نگاری نایه‌كسانی ئابووری له‌م وڵاته ببێته‌وه، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌تا ئێستا نه‌بووه‌ته جێی ڕه‌زامه‌ندی ناڕازییان.