به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌لجه‌زایه‌ر ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌ڵبژاردنی “عه‌بدولمه‌جید تێبوون” به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به هه‌زاران خۆپیشانده‌ری ناڕازیی دوو ڕۆژ به‌ر له‌وه‌یكه “عه‌بدولمه‌جید تێبوون” سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته هه‌ڵبژێردرێت، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. ناڕازییان كه زۆربه‌یان به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان بایكۆت كردبوو، ئاكامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان قه‌بووڵ نه‌كردووه و به ته‌زویر ناویان بردووه. ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌لجه‌زایه‌ر ده‌ڵێن، عه‌بدولمه‌جید تێبوون زیاتر له نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و هه‌ر بۆیه چیدی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌وری دووی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێویست نییه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن: تا كاتێك كه سه‌رنج به خواسته‌كانیان نه‌درێت، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان هه‌ڵناگرن.