ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییانی شیراز بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆخێكی هه‌ستیار له شاری شیراز حاكمه به جۆرێك كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی ڕژیم به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێلیكوپتێر به‌ره‌و ناڕازییان ته‌قه‌یان كردووه. شایانی باسه، ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌وانه، مه‌دره‌سه‌كان هه‌روا تهعتیلن و له هه‌ندێ له گه‌ڕه‌كه‌كانی شیرازیش، هێزه ئه‌منییه‌كان به وردی هاتووچۆی هاووڵاتییانیان خستووه‌ته ژێر چاوه‌دێرییه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له دوو كه‌سیش به توندی سه‌ركوت ده‌كه‌ن.