
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی خه‌باتكاری ناوچه جیاجیاكانی شاری تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه له‌حاڵێكدا هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به هێرش كردنه سه‌ر ڕیزی ناڕازییان و ته‌قه‌كردنی ڕاسته‌وخۆی به‌ره‌و خۆپیشانده‌ران، ژماره‌یه‌كی زۆریان له هاووڵاتییان كوشتووه و بریندار كردووه. شایانی باسه، به سه‌دان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له ناوه‌نده ئاینییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی له لایه‌ن ناڕازییانه‌وه ئاگرتێبهردراوه.
