میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووه‌ته‌وه، خۆپیشاندەرانی دژ بە کوشتنی “جۆرج فلۆ‌ید”ی رەشپێست لە شاری مینیاپۆلیس له ویلایەتی مینه‌سوتا، لە روبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا، ژمارەیەک باڵەخانە و دوکان و بازاڕیان ئاگر تێبه‌رداوه.
ماڵپەڕی تایمزی ئەمریکی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕاگه‌یاندووه، بۆ چواره‌م شەو لەسەریەک هاوڵاتیانی شاری مینیاپۆلیس رژاونەتە سەرشەقامەکان و ئیدانەی کوشتنی جۆرج فلۆ‌ید دەکەن کە لە لایەن پۆلیسێکی ئه‌مشاره‌وه کوژراوه. بەپێی گرتە ویدیۆیەک كه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراویه‌وه، چوار مه‌ئمووری پۆلیس بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌كی ڕه‌شپێست به ناوی “جۆرج فلۆ‌ید” ده‌چن و یه‌كێك له پۆلیسه‌كان چۆكی ده‌نێته سه‌ر ملی ناوبراو و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ئه‌م هاووڵاتییه‌ك هاوار ده‌كات كه ناتوانێ هه‌ناسه بكێشێت، به‌ڵام پۆلیسه‌كان گۆێی پێ ناده‌ن و له ئه‌نجامدا كاتژمێرێك دوای ئه‌و ڕووداوه، ناوبراو له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م گرته ویدیۆیه، به سه‌دان هاووڵاتیی ناڕازیی له شاری مینیاسوتا، دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. شایانی باسه، ساڵانه زیاتر له هه‌زار كه‌س به ده‌ستی پۆلیسی ئه‌مریكا ده‌كوژرێن كه زۆربه‌یان ڕه‌شپێستن.