ڕۆژی ههینی ١٩ی مانگی سهرماوهز، خوێندکاران لە شارۆچکەى قەڵادزێ، بۆ داواکردنى مافەکانیان، لهوانه پێدانى دەرماڵە، درێژەیان بە خۆپیشاندانهكانیان دا.
خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ لە سنوورى شارۆچکەى “قەڵادزێ” سەر بە ئیدارەی “ڕاپەڕین”، بەردەوامیی هەیە و خوێندکاران داوادەکەن، کە دەرماڵە بەشێوەیەکى یەکسان بەسەر سەرجەم خوێندکاراندا دابەشبکرێت و وەک خۆشیان دەڵێن، تا پێدانى سەرجەم مافەکانیان لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن.
