به پێی ڕاپۆرتهكان، دۆخی زۆربەی شارەکانی ئێران و بەتایبەت شارەکانی کوردستان زۆر لە ڕۆژانی پێشوو ئاڵۆزترە.
هەربەپێی ئەو هەواڵانە، لە شاری کرماشان هێزەكانی ڕژیم بە ماشینی ئاوپاش “تیزاب”یان بەسەرخەڵکدا کردووە کە زۆربەی ئەو کەسانە دەم وچاو و جەستەیان سووتاوە. هێزەکانی ڕژیم لە گەڕەکی دەوڵەتاوا و جافراوا ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و خەڵکی دەستبەسەردەکەن. خەڵکی کرماشان هەڵمەتیان بردە سەر کەڵانتەری ١٨ی ئاریاشاری کرماشان و سووتاندیان. جێگهی ئاماژەیە تا ئێستا ٢٢کەس لهم خۆپیشاندانه گیانیان بهختكردووه.