به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشاندانی دژه ڕه‌گه‌زپه‌رستی و توندوتیژیی پۆلیس له شاره جۆراوجۆره‌كانی جیهان له‌وانه سیدنی، تۆكیۆ، سێئوول، بێرلین، له‌نده‌ن، برووكسێل، مێكزیكۆسیتی، واشتگتۆن و مادرید، له ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان بۆ چه‌ندومین ڕۆژی به‌ده‌وام درێژه‌ی بووه.
كاره‌به‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت له پێته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێش بینیان كردووه كه خۆپیشاندانی ڕۆژی شه‌ممه له واشنگتۆن گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان بووه له كاتی كوژرانی جۆرج فلۆیده‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌هۆی ڕه‌چاوكردنی مهودانانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ترس له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆویدی ١٩ سنووردار كراون، خۆپیشانده‌ران له سێئوول، تۆكیۆ و سیدنی له حاڵێكدا كه ماسكیان لێدابوو، هاوپشتیی خۆیان له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا نیشان دا و دژبه ڕه‌گه‌زپه‌رستی له وڵاته‌كه‌ی خۆیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها چه‌ندین خۆپیشاندان له بێرلین، له‌نده‌ن، برووكسێل، بارسێلۆنا و مادرید هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا به‌ڕێوه‌چوون. له مێكزیكۆسیتی پێته‌ختی مێكزیكیش خۆپیشانده‌ران له ناڕه‌زایه‌تی به كوژرانی جۆرج فلۆید، هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا و دایانخست.