ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، به‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمی سۆندخواردنی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری بێلارووس، به هه‌زاران كه‌س له نه‌یارانی ناوبراو له شاری مینسك پێته‌ختی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
شایانی باسه، ڕاپۆرته‌كان باس له تێكهه‌ڵچوون له نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران له شاری مینسك ده‌كه‌ن. هاوكات نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت ڕایانگه‌یاندووه: له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ڕابردوو، له به‌رژه‌وه‌ندی لۆكاشێنكۆ ته‌زویر ئه‌نجام دراوه. ڕێوه‌ڕه‌سمی سۆندخواردنی سه‌رۆك كۆمار له بێلارووس، ڕێوڕه‌سمێكی ده‌وڵه‌تییه و پێشتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رنامه‌ڕێژی ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به شێوه ڕانه‌گه‌یه‌ندراو ئه‌نجام دراوه و هه‌واڵنێریی ڕه‌سمی بێلارووس “بێلتا” ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌م پێوه‌نده‌دا نووسیویه‌تی: “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” وه‌ك سه‌رۆك كۆماری به ڕه‌سمی ده‌ستی به كار كردووه.