ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕژه‌ی ساڵی نوێ له ناوه‌ندی هۆنگ كۆنگ، هێزه‌كانی پۆلیس به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاش هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازییان و له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شداریان كردووه، شایانی باسه، ناڕازییان سه‌ره‌تا به شێوه‌ی هێمنانه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه، به‌ڵام دواتر له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه به‌ره‌و توندووتیژی كێشرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕژه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ به‌شداریان كردبوو، چه‌ندین پارچه نووسراوه‌یان به ناوه‌ڕۆكی “لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ سه‌باره‌ت به توندووتیژییه‌كانی پۆلیس، به‌خشینی هه‌زاران ده‌ستبه‌سه‌ركراو و جێگیر كردنی دێمۆكراسی له هۆنگ كۆنگ” به‌ده‌سته‌وه بوو. ناڕازییان ده‌ڵێن: ئامانج له‌م ڕژه‌یه ئه‌وه بوو كه نیشانی بده‌ن كه بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك هه‌روا به‌رده‌وامه و پێداگری له‌سه‌ر خواسته‌كانی ده‌كات.