به هه‌زاران كه‌س له ناڕازییان له هۆنگ كۆنگ ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵه‌ت خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به سه‌دان كه‌س له‌م خۆپیشانده‌ران كه زۆربه‌یان لاو بوون، به لێدانی ماسك به‌ره‌و وێستگه‌ی “كۆلۆن” ڕێپێوانیان كردووه. هه‌روه‌ها به هه‌زاران ناڕازیی له دوو خۆپیشاندانی گه‌وره و جیاجیا به له‌به‌ر چاونه‌گرتنی یاسای قه‌ده‌غه‌كرانی لێدانی ماسك، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. شایانی باسه، له حاڵێكدا كه خۆپیشانده‌رانی هۆنگ كۆنگی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، بۆ شاردنه‌وه‌ی هۆویه‌تی خۆیان ماسكیان لێ ده‌دا، كه “كری لم” سه‌رۆكی ئیجرایی ده‌وڵه‌تی هۆنگ كۆنگ ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، ڕایگه‌یاندبوو كه كه‌ڵك وه‌رگرتن له ماسك یان ڕووپۆش له خۆپیشاندانه‌كان، قه‌ده‌غه‌یه.