ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هه‌زاران كه‌س له هۆنگ كۆنگ بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، له نێوان هێزه‌كانی دژه شۆڕش و خۆپیشانده‌ران تێكهه‌ڵچوون هاتووه‌ته ئاراوه و هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان له گازی فرمێسك‌ڕێژ و بۆمبی ئاته‌ش زا كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. شایانی باسه، له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا خۆپیشانده‌رێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.