ناوه‌ندی هۆگ كۆنگ ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی مانگی ئاگوست، جارێكی دیكه بو به مه‌یدانی تێكهه‌ڵچوون له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان.
پێش له خۆپیشانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه، پۆلیس ڕایگه‌یاندبوو كه به هۆی ئه‌گه‌ری دووباره‌ی تووندوتیژییه‌كانی ئه‌م دوایینه، ئیزنی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی نوێ نادرێت. تێكهه‌ڵچوونه‌كانی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له هۆنگ كۆنگ، یه‌كێك له تووندوتیژی ترین تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌مشاره له مانگی ژوئه‌ن بوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، دوانیوه‌ڕوی شه‌ممه، پۆلیس به ریزی ناڕازییان هێرشی كرد و ئه‌م خۆپیشاندانییه‌ی جارێكی دیكه به تووندوتیژی كێشا.