کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ هۆنگ كۆنگ و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناڕازییان

تداوم تظاهرات در هنگ کنگ و بازداشت معترضان

 تداوم تظاهرات در هنگ کنگ و بازداشت معترضان

 

سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌ ڕاگه‌یاندنی خۆپیشاندان له‌ هۆنگ كۆنگ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چوو‌ كه‌ پۆلیسی هۆنگ كۆنگ هه‌ر جۆره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ وێستگه‌ی “یوئێن لانگ”ی به‌ فه‌رمی قه‌ده‌غه‌ ڕاگه‌یاندبوو. خۆپیشانده‌ران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش له‌ وێستگه‌ی “یوئێن لانگ” ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان خوازیاری چاكسازی و كۆتایی هێنانی كۆنتڕۆڵی توندی “پێكه‌ن” به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌ بوون. شایانی باسه‌، پۆلیس به‌ گازی فرمێسكڕێژ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ناڕازییان و ژماره‌یه‌كیانی لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ نێوان ناڕازییان و هێزه‌كانی پۆلیس، لانیكه‌م ٢٤ كه‌س به‌ سه‌ختی برینداربوون كه‌ دۆخی ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ هه‌شت حه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌دژی گه‌ڵاڵه‌ی یاسایی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تاوانباران بۆ چین ده‌ستی پێكردووه‌. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی هۆنگ كۆنگ ڕایگه‌یاندبوو كه‌ كه‌سانێك كه‌ تووشی تاوان ده‌بن بۆ مه‌حاكه‌مه ده‌نێردرێن بۆ چین.