کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ هۆنگ كۆنگ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه‌ هاووڵاتییانی خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ ده‌ستییان دایه‌ خۆپیشاندان و پۆلیس به‌ گازی فرمێسك ڕێژ هێرشی كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازیان خوازیاری ناساندن و دادگایی كردنی ئه‌و كه‌سه‌ لیباس شه‌خسییانه‌ بوون كه‌ یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێرشییان كردبووه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران. شایانی باسه‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ ده‌یان كه‌سی لیباسیی ماسك پۆش له‌ وێستگه‌یه‌كی قه‌تار، هێرشییان كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا چه‌ندین وێنه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ نیشان ده‌دات‌ ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ تۆندی هێرشییان كردووه‌ته‌ سه‌ر هاووڵاتییانی ناڕازی و هێزه‌كانی پۆلیسیش له‌گه‌ڵیان هاوده‌ست بوون و پشگیرییان كردوون.

بابەتی پەیوەندیدار

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی محكووم به‌ ئێعدام بۆ‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سه‌قز

-

هه‌وڵی خۆكوژی به‌ندكراوێك و مانگرتنی حه‌وت ڕۆژه‌ی به‌ندكراوێكی دیكه‌ له‌ زیندانی ورمێ

-

له‌ناوبردنی دارستانه‌كانی داڵاهوو و جوانڕۆ له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌

-

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر سووختبرانی به‌نده‌ر كۆلاهی له‌ میناب

-

مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی تاران له‌ میترۆی حه‌وتی تیر

-