کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ هۆنگ كۆنگ

ادامه اعتراضات مردمی در هنگ کنگ 3

ادامه اعتراضات مردمی در هنگ کنگ 3

به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی جۆزه‌ردان، له‌ یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ نێوان ناڕازییان و پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌، هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان به‌ خوێندنی سروودی ئێعتڕازی و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم له‌دژی ده‌وڵه‌تی مه‌حه‌للی هۆنگ كۆنگ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئاڵۆزییه‌كان له‌ هۆنگ كۆنگ یه‌كساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕاده‌ست كردنی تاوانباران به‌ چین ده‌ستی پێكردبوو و داخوازی ناڕازییان له‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هۆنگ كۆنگ له‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ چووبووه‌ سه‌رتر.