به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ له‌دژی سه‌پاندنی یاسای ئاسایشی نیشتمانی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی چین، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، ٥٣ كه‌س له چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پۆلیسی هۆنگ کۆنگ ڕایگه‌یاندووه كه بەهۆی كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی و مۆڵەت پێنەدراوەوە ٥٣ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هۆنگ کۆنگ بەمەبەستی ڕێگری‌کردن لە بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا ڕایگەیاندووە: نابێت كۆبوونه‌وه‌كان لە ٨ کەس زیاتر بێت، بەڵام خۆپیشاندەران گوێیان نەداوەتە ڕێکارەکانی حکومەت و بەردەوام بوون لە ناڕەزایی دەربڕین. دێمۆکرات خوازانی هۆنگ کۆنگ ترسی ئەوەیان هەیە سەپاندنی ئەو یاسایە بەسەر هۆنگ کۆنگ، ببێتە هۆی لەناوبردنی هەموو جۆرە ئازادییەک لەم وڵاته.