به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ره‌ڕای چڕبوونه‌وه‌ی فه‌زای ئه‌منییه‌تی له شاره‌كانی ئێران و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌ندێك له شاره‌كانی ئێران شایه‌تی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان بوون.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی خه‌باتكاری شاری تاران به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “سادقییه”، بۆ جارێكی دیكه دژبه هێرشی ئاشكرای ڕژیم بۆ سه‌ر خوانی خاڵی خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها له شاری شیراز، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ، به‌ره‌وڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ناڕازییان به سه‌رنج نه‌دان به فه‌زای ئه‌منییه‌تی شاری و په‌ره‌سه‌ندنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێزانه ڕاوه‌ستانه‌وه. له لایه‌كی دیكه هاووڵاتییان له شاری ئه‌هواز به كۆبوونه‌وه له شه‌قامی “كیانپارس”، بۆ جارێكی دیكه له‌دژی ڕژیم درووشمیان وته‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و بڵاوه‌یان پێ كردوون. هاوكات ڕاپۆرته‌كان له شاری بووشێهر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌نده‌ری “ده‌یر” درێژه‌یان به خۆپیشاندانه‌كه‌یان داوه و له ئه‌نجامیدا بانكی كه‌شاوه‌رزی ئه‌وشاره ئاگری تێبه‌ردراوه. هه‌روه‌ها هاووڵاتییانی ناڕازیی له شاری ته‌ورێز، بۆ جارێكی دیكه و به وتنه‌وه‌ی درووشمی “خه‌ڵك ناتوانێت وه‌ها سووكایه‌تییه‌ك قه‌بووڵ كات” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ناڕازیی مه‌شهه‌د یه‌كگرتووانه و به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “بگه‌ڕێنه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه”، له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ڕژیم ڕاوه‌ستانه‌وه.