کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان

تداوم اعتراضات در کردستان عراق و افزایش شمار کشته شدگان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ هه‌تا دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌، بۆ ٦ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م شه‌شه‌ كه‌س له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ٤٨ كاتژمێر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم كوژراون. شایانی باسه‌، ناڕازییان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ شاری سلێمانی و شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ر هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و خوازیاری پێدانی مووچه‌ و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ پێی گرته‌ ویدیۆیه‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ شاری سه‌یدسادق به‌دوای ئه‌وه‌یكه‌ ناڕازییان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ هێرش كراوته‌ سه‌ریان، باره‌گای پێنج پارتی سیاسی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستانیان ئاگر تێبه‌رداوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی كارمه‌ندان و مامۆستایان و توێژه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم له‌دژی دواخرانی موچه‌، بێكار و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ریفاهی، له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی سه‌رماوه‌زه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.