به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خهزهڵوهر، خۆپیشاندەرانی لوبنان بۆ ئەوەی رێگریی لە دانیشتنێکی ئاسایی ئەنجومەنی یاسادانانی لوبنان بكهن، زۆرینەی رێگا سەرەکییەکانی شاری بەیروت پایتەختی ئهم وڵاتهیان و بە تایبەت ئەو شەقامانەیان کە دەچێتەوە سەر باڵەخانەی پەرلەمان داخست.
هەرچەندە هێزە ئەمنییەکان هەوڵیان دا بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن و دەروازەی سەرەکیی پەرلەمان بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەندامانی بگەنە هۆڵی کۆبوونەوەکە، بەڵام خۆپیشاندەران بەردەوام بون لە ناڕەزایەتییەکانیان و سوربون لەسەر ئەوەی کە ئەو دانیشتنە ئەنجام نەدرێت. پێشتریش “نەبی بەڕی”، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان رایگەیاند: بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک پڕۆژە یاسای گرنگ لە خۆدەگرێت، کە پێشتریش بەهۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزیی دۆخی ئەمنییەوە دواخرابو. خۆپیشاندانەکانی لوبنان پێ دەنێتە مانگی دوەمییەوە و له ماوهی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوو، حکومەتی ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتی “سەعد حەریری” وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاریی خۆپیشاندەران دەستی لەکارکێشایەوە.