ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌شی لوبنان به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م وڵاته كه له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌ستراوه، له‌گه‌ڵ ناڕازییان تێكهه‌ڵچوو.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌وانه بانكه‌كان و مه‌دره‌سه‌كان بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا ته‌عتیل بوو و چه‌ندین ڕێگای سهرهكهیش له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داخرابوو. هه‌واڵنێریی ڕوویترێز له‌سه‌ر زاری شایه‌ت حاڵان ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له پیاوان و ژنانی لوبنانی له شاری “سیدا” هه‌ڵكه‌وتوو له ٤٥ كیلومیتری شاری به‌یرووت پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، ڕێگای چوونه ناو ئه‌مشاره‌یان به‌ستووه و به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه له‌سه‌ر عه‌رز دانیشتوون. شایانی باسه، به‌دوای ناكامی هێزه‌كانی پۆلیس له ڕازی كردنی خۆپیشانده‌ران بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگاكان، ئه‌م هێزانه له‌گه‌ڵ ناڕازییان تێكهه‌ڵچوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌مه‌به‌ستی نیشان دانی توڕه‌یی له‌ئاست سیاسه‌تی ئابووری ده‌وڵه‌ت و گه‌نده‌ڵی كاربه‌ده‌ستانی سیاسیی ده‌ستی پێكردووه و به‌م بۆنه‌وه خه‌ڵكی ناڕازیی ڕێگاكانی ئه‌م وڵاته‌یان به‌ستووه.