
له حاڵێكدا كه سه‌رۆك كۆماری كۆڵۆمبیا به‌ڵێنی داوه كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌زه‌وه، “گوفتمانی میللی” له‌گه‌ڵ ئۆستانداران و فه‌رمانداران ده‌ست پێ بكا، خۆپیشانده‌ران له شاری “بوگۆتا”ی پێته‌ختی ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها باقی شاره‌كانی دیكه درێژه‌یان به خۆپیشاندانه‌كانیان داوه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له به‌رامبه‌ر شوێنی نیشته‌جێ بوونی تایبه‌تی “ئیوان دۆكه” له ده‌ورووبه‌ری شاری بوگۆتا كۆبوونه‌ته‌وه. ناڕازییان له حاڵێكدا كه سروودیان ده‌خوێند، جه‌ختیان له‌سه‌ر خواسته‌كانیان كرده‌وه. شایانی باسه، ئه‌م خۆپیشاندانه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌م وڵاته. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه به‌ده‌ست، نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی، نابه‌رابه‌ری ئابووری، گه‌نده‌ڵی و نایه‌كسانی ناڕازیین. خۆپیشانده‌ران خوازیاری دابین كردنی بوودجه‌ی زیاتر بۆ په‌روه‌رده‌ی خۆڕایی، پاراستنی جدیتری مافی منداڵان و ڕه‌چاوكردنی ڕێككه‌وتنی ئاشتی كه له‌ساڵی ٢٠١٦ له‌گه‌ڵ گرووپی “فاڕك” واژۆكراوه بوون.
