به‌دوای ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاند به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ماده‌ی ٤٩ی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته، به بێ ده‌نگدانی په‌رله‌مان گه‌ڵاڵه‌ی خانه‌نشینی به‌كرده‌وه ده‌ردێنێ، چه‌ندین خۆپیشاندان له شاره‌كانی فه‌ڕانسه به‌ڕێوه‌چووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران له شاری “لوو هاوێر” به‌ره‌و نووسینگه‌ی ته‌بلیغاتی هه‌ڵبژاردنی “فلیپه” به‌ردیان هاویشتووه و به نووسینی درووشم له‌سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌م نووسینگه‌یه، خوازیاری قه‌ره‌نتینه‌كردنی ناوبراو بوون. زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵی چاكسازیی له یاسای خانه‌نشینی، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر دێمۆكراسی له فه‌ڕانسه و زیاتر له هه‌ر شتێكی دیكه ڕه‌واڵه‌تی به‌هێزبوونی ده‌وڵه‌تی مه‌كرۆن نیشان ده‌دات. پێ ده‌چێت ده‌وڵه‌تی مه‌كرۆن به‌نیازبێ به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌تای كۆرۆنا له‌م وڵاته، پێش به هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بگرێ و به‌مجۆره بیه‌وێت له بێده‌نگی دا ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌كرده‌وه ده‌ربێنێ. شایانی باسه، كارمه‌ندانی ئۆپێڕای پاریس و كۆمێدییه‌كانی فه‌ڕانسه‌ش سه‌رله‌نوێی ده‌ستیانداوه‌ته‌وه مانگرتن.