کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ فه‌رانسه‌

تداوم اعتصاب کارگران در فرانسه1

تداوم اعتصاب کارگران در فرانسه1

خۆپیشاندان و ناڕەزایه‌تییه‌كان لە فەرانسه‌ دژى چاکسازى خانەنشینی بەردەوامە و زیاتر له‌ ٥٠٠ ھەزار کەس ڕژاونەتە سەر شەقامەکان بۆ بەشدارییکردن لە خۆپیشاندانەکان.

بە گوێرەی ئاماری سەندیکاکان، تەنیا لە شاری پاریس زیاتر لە ٢٥٠ ھەزار کەس لە گۆڕەپانی نەیشن لە دژی بەرنامەکەی ئیدارەی ماکرۆن، سه‌باره‌ت به‌ سیستمى خانەنشینى ئەو وڵاتەوە بەشداری ناڕەزایەتییەکانیان کردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، خۆپیشاندانەکان ژیانیان لە وڵاتەکە راگرتووە بڕیاریشیان داوه‌ تا رۆژی دووشەممەی داھاتوو بەردەوام بێت. هاوکات میدیاکانى فەرانسه‌ بڵاویانکردەوە، لە شاری پاریس ٧٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون. لەلایەکی دیکەوە، بەهۆى گەورەیی قەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە، کۆمپانیای فڕۆکەوانی فەرەنسی، ئایر فرانس هەڵوەشاندنەوەی لەسەدا ٣٠ی گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکانی راگەیاند. شایانی باسه‌، خۆپیشاندان لە شاری پاریس و ٢٥٠ شوێنى دیکەى له‌ فه‌رانسه‌،  له‌ دژی سیاسەتە ئابورییەکانی حکومەتەکەی ئیمانوێل ماکرۆن و حقووق و خانه‌نشینى، دەستپێکردووە.