
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای سه‌ركوت و توندووتیژی نواندنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له دژی خۆپیشانده‌ران، خۆپیشاندانه‌كان له شاره‌كانی عێراق هه‌روا به‌رده‌وامه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر مانگرتنی مۆعه‌لیمان و ئۆستادانی زانكۆكان هه‌روا به‌رده‌وام بوو و زۆربه‌ی مه‌دره‌سه و زانكۆكان ته‌عتیل بوون. خۆپیشاندانه‌كان له شاری به‌غدای پایته‌ختیش هه‌روا به‌رده‌وام بوو و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌ره‌و توندووتیژی كێشراوه. شایانی باسه، به سه‌دان كه‌س له خۆپیشانده‌ران له شاری “كووت” له باشووری عێراق ڕێگه‌یان له كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان و ئیدارتی ئه‌مشاره گرت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، مۆعه‌لیمان له یه‌كێك له شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق به‌ناوی “حێله” ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتن و كارمه‌ندانی ئیداره‌كانیش سه‌عات كارییه‌كانیان كه‌م كردووه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه گه‌نجه‌كان له شاری به‌غدا ڕۆژی سێشه‌ممه له شه‌قامه‌كانی مه‌یدانی ته‌حریر له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون و هێزه ئه‌منییه‌كان له كاردانه‌وه به‌م خۆپیشاندانانه له گازی فرمێسك‌ڕێژ و بۆمبی سه‌وتی كه‌ڵكی وه‌رگرتووه.
