خۆپیشاندان لە شاری بەغداد و ژمارەیەک له شارهكانی دیکەی عێراق ، سەرەڕای قەدەخەی هاتووچۆ لە شەوی رابردووەوە تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ ههینی ١٠ی خهزهڵوهر دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر مانەوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئەمڕۆش بە هەزاران خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریر بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئامادە بوون. جێگهی ئاماژهیه، شەوی رابردوو خۆپیشاندەران هەوڵیان دەدا بچنە ناو ناوچەی سەوز، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی گەرم رێگریان لێکرا و هەوڵی بڵاوەکردنیان درا. کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگهیاندووه كه لەماوەی شەش رۆژی رابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە ١٠٠ کەس کوژراون و ٥ ههزار و ٥٠٠ کەس بریندار بون و بە ٤٠٠ کەسیش دەستگیرکراون.