ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپیشانده‌ران له شاری به‌غدا پێته‌ختی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌له‌به‌ر چاونه‌گرتنی یاسای قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی شاری به‌غدا هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیانداوه‌ته خۆپیشاندان. شایانی باسه، له ئه‌نجامی نوێترین تێكهه‌ڵچوونه‌كان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان گیانیان له‌ده‌ستداوه. ناڕازییان خوازیری چاكسازی بنه‌ڕه‌تی له یاسا و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تن، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه ده‌ست له‌كار ناكێشێته‌وه. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌ره‌و ناڕازییان له كه‌ربه‌لا، لانیكه‌م ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٨٦٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له زۆربه‌ی زانكۆه‌كان له شاره‌كانی عێراق له‌وانه: ناسرییه، كوت، به‌سره، به‌غداد، دیاله و دیوانییه، مۆعهلیمان و خوێندكارانی زانكۆ ده‌وڵه‌تییه‌كان و خسووسییه‌كان به مانگرتنی ١٠ ڕۆژه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، سه‌ندیكاكان، پارێزه‌ران و مۆههندسانیش به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان پێوه‌ست بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له‌كاتی ده‌ستپێكی ده‌وری تازه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌م وڵاته هه‌تا ئێستا زیاتر له ٢٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.