فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه: سەعات یەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی دوشەممە ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر داواکاریی خۆپیشاندەران و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و جێبەجێکردنی پاکێج و پڕۆژەکانی چاکسازیی کۆدەبێتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایەی شەوی رابردوو، خۆپیشاندەران له شاری بەغداد تا بەرەبەیان درێژەیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان لە مه‌یدانی تەحریر دا و دواتر زۆرینەیان شەویان لە مهیندانهكه کردەوە و مانگرتنیان راگەیاند. خۆپیشاندەران سور بون لەسەر داواکارییەکانیان کە چاکسازی و دابینکردنی هەلی کار و باشکردنی بژێوی ژیانی خەڵک و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ناو حكوومه‌ت. بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ٧٤ کەس کوژراون و سێ هەزار و ٦٥٤ خۆپیشاندەر برینداربوون. هه‌روه‌ها هەزاران خوێندكار لە مهدهرسهكان و کۆلێژەکان لە شاری بەغداد و شارەکانی تری باشووری عێراق بایکۆتی چوونه‌ناو مهدرسهكانیان کرد و رژانە سەر شەقامەکان بۆ پشتگیری‌کردن لە داواکاری خۆپیشاندەران له مه‌یدانی تەحریر.