ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی جه‌ماوه‌ری له شاره‌كانی عێراق له ناڕه‌زایه‌تیی به كوشتنی چالاكانی مه‌ده‌نی له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، هه‌روا به‌رده‌وامه و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه ڕۆژی شه‌ممه ١ی خه‌رمانانیش به‌رده‌وام بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تیرۆری پێنج چالاكی مه‌ده‌نی له عێراق له‌گه‌ڵ تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی شاره‌كانی به‌سره، به‌غدا و ناسرییه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. شایانی باسه، ناڕازییان له شاری ناسرییه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ندێ له باره‌گای حیزبه‌كان. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی عێراق، بێده‌نگی كاربه‌ده‌ستانی عێراق له‌م پێوه‌نده‌دا و سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران، تووڕه‌ییه‌كی زۆری خه‌ڵكی به‌دواوه بووه. هه‌ر به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، باره‌گای حیزبی “ده‌عوه” به‌ڕێبه‌ری “نووری مالكی” له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ئاگر تێبه‌ردراوه. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها جاده‌ی “ئیبراهیم خه‌لیل” له ناوه‌ندی شاری ناسرییه‌یان به‌ستووه.
