ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندان، به‌هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییانی عێراقی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته له‌وانه به‌غدا، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی موقته‌دا سه‌در و هادی عامری درووشمیان وته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه ناڕازییان له شاری به‌غدا به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی ته‌حریر و به وتنه‌وه‌ی درووشم، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌یان به ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق و نه‌گۆڕینی پێكهاته‌ی سیاسی له‌م وڵاته تاوانبار كردووه. هاوكات له شاره‌كانی نه‌جه‌ف و به‌سره‌ش خۆپیشاندانی هاوشێوه به‌ڕێوه‌چووه. شایانی باسه، له‌ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌و ناڕازییان له شاری به‌غدا گازی فرمێسكڕێژیان هاویشتووه و به‌هۆی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه، ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران برینداربوون.