به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران له عێراق به شه‌ش زمان په‌یام بۆ جیهان ده‌نێرن و داوای پاراستنی گیانیان ده‌كه‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕێبه‌ندان، خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی حه‌بوبی له شاری ناسرییه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانیان به شه‌ش زمانی جیهانی نوسیوه وه‌ك په‌یامێك بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و داوای پاراستنی گیانى خۆپیشانده‌ران و چاره‌سه‌ری كێشه و قەیرانە‌كانی ئێستای عێراق ده‌كه‌ن.
له مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه شاری ناسرییه له‌گه‌ڵ بەغدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رده‌وام خۆپیشاندانی تێدا ئه‌نجام دراوه و به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه روبه‌روی چه‌ندین جۆر هێرش بونه‌ته‌وه و لەو نێوەندەدا ١٠٠ لاو بونەتە قوربانیى.