کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، لە ٥مین ڕۆژى خۆپیشاندانەکاندا زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژراون و نزیکەی چوار هەزار کەسیش برینداربوون.
لە نوێترین ڕووداو و دوای پێنج ڕۆژ، نوێنەرانی خۆپیشاندەران لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و وادەیان بۆ حکومەت دانا، ئەگەرنا دەچنە ناوچەی سەوز و هێرشدەکەنە سەر باڵەخانەکانی حکومەت و پەرلەمان. وێڕای پێشکەشکردنی چەند داواکاریەک لەلایەن نوێنەرانی خۆپیشاندەرانەوە، ئه‌م کۆبوونەوە کە بە بێ ئەنجام کۆتایی هات. خۆپیشاندان دژی گه‌نده‌ڵی، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێكاری له چه‌ند شوێنی عێراق هه‌روه‌ها درێژه‌ی هه‌یه.