هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له عێراق، كۆمه‌ڵێك له خۆپیشانده‌ران ڕۆژی چوارشه‌ممه له شاری كه‌ربه‌لا له‌گه‌ڵ گرووپێكی له میلیشیاكان تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م گرووپه نه‌ناسراوه سه‌ره‌ڕای تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ ناڕازییان، چه‌ندین فرۆشگایان ئاگر تێبه‌رداوه. هاوكات هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه ڕۆژی چوارشه‌ممه باسی له هێرشی ناڕازییان بۆ سه‌ر باره‌گای چه‌ند حیزب و لایه‌نی سیاسیی له شاره‌كانی باشووری عێراق كرد. شایانی باسه، له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كان له عێراق، هه‌تا ئێستا چه‌ندین باره‌گای حیزب و ڕێكخراوه شیعه‌كانی نزیك له ئێران سووتێندراون.