
هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له عێراق، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز له ئه‌نجامی ناڕه‌زیه‌تییه‌كان خۆپیشانده‌رێك له‌ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته گیانی له‌ده‌ستدا و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له ناڕازییان له‌سه‌ر پردێك له نزیكی مه‌یدانی “ته‌حریر” له ناوه‌ندی شاری به‌غدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و گیانی له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ڕۆژی شه‌ممه له شاری كه‌ربه‌لا، ٤٥ كه‌س برینداربوون كه زۆربه‌یان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كراونه‌ته ئامانج.
