به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز بۆ جارێكی دیكه به هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییانی ناڕازیی له شیلی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و گۆڕینی یاسای ئه‌م وڵاته بوون.
له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پۆلیس و هێزه چه‌كداره‌كانی شیلی به پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له‌كاتی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران تاوانبار كردووه. كارناسانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن، لانیكه‌م چوار حاڵه‌تی كوشتی خۆپیشانده‌رانیان شناسایی كردووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان له كوشتن‌یان ده‌ستیان بووه. له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه، ٣٤٥ كه‌س له شوێنی چاویانه‌وه برینداربوون و چه‌ند حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژی جنسی ده‌بیندرێت. ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرته‌ووكان ١١٣ حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه و ٢٤ حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی جنسی له‌دژی ژنان، پیاوان و لاوان تۆمار كردووه كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئه‌نجام دراوه. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ناڕازییان له شیلی خوازیاری چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و گۆڕینی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته‌ن كه له كاتی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی “پینۆشه” دابین كراوه.