ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س له شاری سانتیاگۆ پێته‌ختی شیلی، له‌دژی سیاسه‌تی ئابووری ده‌وڵه‌ت و نایه‌كسانی ئابووریی له‌م وڵاته بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ئه‌م خۆپیشاندانه له‌حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه دوو حه‌فته به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شیلی تێپه‌ڕ ده‌بێت. كاربه‌ده‌ستانی شیلی ژماره‌ی به‌شداربووانیان له مه‌یدانی “ئیتالیا” ٢٠ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یاندووه. شایانی باسه، هێزه ئه‌منییه‌كانی شیلی به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن به خۆپیشانده‌ران له گازی فرمێسكرێژو ماشینی ئاوپاش كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. ناڕازییان جه‌گه له شاری سانتیاگۆ له باقی شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته، هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری شیلی، پێداچوونه‌وه به ده‌ستوور و چاكسازیی له سیستمی خانه‌نشینی له‌م وڵاته، سێ ویستی سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌رانه.