خۆپیشاندانه‌كان له شیلی ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ ڕه‌زبه‌ر بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بوو و ده‌وڵه‌ت له سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئه‌م وڵاته باری نائاسایی ڕاگه‌یاندووه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌دا، ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی، قه‌ده‌غه هاتووچۆی شه‌وانه‌شی ڕاگه‌یاندووه. به پێی ئاماره‌كان، هه‌تا ئێستا ١١ كه‌س له خۆپیشانده‌ران به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، له زۆربه‌ی شاره‌كانی شیلی، دووكانه‌كان، مه‌دره‌سه‌كان، بانكه‌كان و ئیداره‌كان و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كانی خزمه‌تگوزاری گشتیی داخراون و كه‌م و زۆر سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی، ناتوانن له شه‌قامه‌كانی ئه‌م وڵاته هاتووچۆ بكه‌ن. پێویسته ئاماژه بكرێت كه وڵاتی شیلی یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی ئه‌مریكای لاتینه، به‌ڵام نایه‌كسانییه‌كی زۆر كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌م وڵاته حاكمه. خه‌ڵكی شیلی له ناڕه‌زایه‌تیی به نایه‌كسانیی و به تایبه‌ت چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی، خۆپیشاندانێكی به‌رینیان له پێته‌ختی ئه‌م وڵاته ده‌ست پێكردووه و تا دێت ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه به‌ره‌و شاره‌كانی دیكه ئه‌م وڵاته په‌ره ده‌ستێنێت.