به پێی ڕاپۆرته‌بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له شاری جوانڕۆ به‌رده‌وامه و ژمارەى قوربانیان له زیادبوون دایە، بەشێوەیەک تەنها لەمشاره، ١٤ كه‌س گیانیان به‌خت كردووه و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ڕژیمی ئێران بۆ دامرکاندنەوەى خۆپیشاندانەکان هێڵەکانى ئینتەرنێتى لە سەرجەم ئێران پچڕاندووە و وەرگرتنى زانیارییەکانى دژوارتر کردووە. هاوکات، ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلى خامنەیى رایگەیاند: كه دەبێت زیادکردنى نرخى بەنزین جێبەجێبکرێت.