
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هه‌زاران كه‌س له خۆپیشانده‌ران له شاری به‌غدا پێته‌ختی عێراق به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی، به‌شێك له پرده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مشاره‌یان سه‌رله‌نوێ كۆنتڕۆڵ كرده‌وه.
خۆپیشانده‌ران ڕۆژێك دوای ڕوودانی ته‌قینه‌وه له مه‌یدانی ته‌حریر كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س و برینداربوونی ١٢ كه‌سی دیكه، به‌شێك له په‌ردی سه‌ره‌كی ئه‌مشاره‌یان بۆ جارێكی دیكه كۆنتڕۆڵ كرده‌وه. شایانی باسه، به‌شێك له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سه‌ره‌ڕای بێكاری، گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تی و كه‌مبوونی خزمه‌تگوزاری گشتی، پێوه‌ندی به ده‌ست تێوه‌ردانی وڵاتانی بیانی له‌وانه ئێران و ئه‌مریكا له كاروباری ئه‌م وڵاته‌دا هه‌یه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشانده‌ران ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی به ده‌ست تێوه‌ردان له سیاسه‌تی ناوخۆی عێراق تاوانبار ده‌كه‌ن.
