ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دژبه قه‌یرانی ماڵی و دواخرانی مووچه‌ی چه‌ندین مانگی كارمه‌ندان و گه‌نده‌ڵی كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی شه‌ممه‌ش هه‌روا به‌رده‌ام بوو.
به هه‌زاران كه‌س له شاره جۆراوجۆره‌كانی پارێزگای سلێمانی، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی پارته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار درووشمیان وته‌وه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ندین كه‌س له خۆپیشانده‌ران و هه‌واڵنێرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاوی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و لاوانی ناڕازیی له سلێمانی، له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی دێسامبره‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی دواخرانی بڕی چه‌ندین مانگ مووچه، بێكاری، بارودۆخی ناله‌باری ئابووری، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و گه‌نده‌ڵی ئیداری، ده‌ستی پێكردووه. پێویسته بوترێ كه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌ڕێگه‌ی گازی فرمێسكرێژ، گولله‌ی په‌لاستیكی و ماشێنی ئاوپاشهوه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه له ده‌ستپێكی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌وه هه‌تا ئێستا، لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر و بریندار بوون.