ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندان، ته‌نیا ڕۆژێك دوای هه‌ڵبژاردنی “محه‌ممه‌د عه‌لاوی” وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، خۆپیشانده‌ران له چه‌ند شاری باشووری ئه‌م وڵاته له‌دژی هه‌ڵبژاردنی ناوبراو خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه باسی له خۆپیشاندان له‌دژی عه‌لاوی له شاره باشوورییه‌كانی عێراق له‌وانه شاری نه‌جه‌ف، كووت، دیوانییه و ئه‌لحه‌له كرد. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، محه‌ممه‌د عه‌لاوی به‌دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، له یه‌كه‌م لێدوانی كه شه‌وی شه‌ممه له تێلوێزیۆنی فه‌رمی عێراق بڵاوبووه‌وه، وێڕای به‌ڵێنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، به‌ڵێنی دا كه دادپه‌روه‌ری سه‌باره‌ت به كوژرانی ناڕازییان به‌ڕێوه‌بچێت. هاوكات خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن: لێدوانه‌كانی عه‌لاوی له‌حاڵێكدایه كه خۆی پێشتر به گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی تاوانبار كرابوو و له لایه‌ن دادگایه‌ك له عێراق، به هه‌شت ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.