
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، خۆپیشاندەران له پارێزگای واست لە باشوری عێراق، رێگەی دەروازەیەکی سنوورییان لەگەڵ ئێران داخست و ههروهها به هۆی هێرشی هێزه ئهمنییهكان دهیان كهس برینداربوون.
ئەفسەرێکى پۆلیس بە ئاژانسی ئەنادۆڵى راگەیاندووە، خۆپیشاندەران له پارێزگای واست، رێگەی دەروازەی “زرباتییە”یان لەنێوان سنورى عێراق و ئێران داخستووە و بەوهۆیەوە هاتووچۆ کردنی ئۆتۆمبێل لە دەروازەکە وەستاوە. ههروهها هێزەکانیان بە زەبری هێز و بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ، بڵاوەیان بە خۆپیشاندەرانی شاری بەسرە کردووە. خۆپیشاندەران ڕۆژی دووشەممە دوایین مۆڵەتیان بە حکومەتی عێراق و پارتە دەسەڵاتدارەکان داوە، تا کەسێکی سەربەخۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەستنیشان بکەن، هەروەها بکوژانی چالاکوانانی خۆپیشاندانەکانیش سزا بدەن.
