ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپیشاندانه‌كان دژه به‌گران بوونی بێنزین له ئێران له حاڵێكدا بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی بووه كه فه‌زای زۆربه‌ی شاره‌كان میلیتاریزه كراوه و له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه ئینتزامییه‌كان تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی تاران، شیراز، ئیسفه‌هان، بووشێهر، قائێم شار، نه‌جه‌ف ئاباد، ته‌ورێز، خۆڕه‌م ئاباد، كه‌ره‌ج، ئابادان، گورگان، ئه‌ندیمێشك، بابۆل، گه‌چساران، سارین قه‌زوێن، چابه‌هار، نیشابوور، بێهبه‌هان، گه‌رمسار، قه‌رچه‌ك، ئیسلام شار، ماهشههر، ڕامهۆرمۆز، ده‌ماوه‌ند، قۆدس، سوڵتان ئاباد، یه‌زد، شووش، گوڵ شه‌هر، سیرجان، ڕه‌شت، ئه‌هواز، شه‌هریار، رۆبات كه‌ریم، مه‌لارد، كرماشان، سنه، مه‌ریوان، جوانرۆ و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه له شاره‌كانی ئێران، به بێ سه‌رنج دان به هوشداری هێزه‌كانی ڕژیم، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و درێژه‌یان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا. ڕاپۆرته‌كان باس له به‌ستنی شه‌قامه‌كان له شاره‌كانی شیراز، ئیسفه‌هان، بووشێهر، قائێم شار، نه‌جه‌ف ئاباد، ته‌ورێز، خۆڕه‌م ئاباد، كه‌ره‌ج، كرماشان، گورگان، ئه‌ندیمێشك، بابۆل، گه‌چساران، ساری، قه‌زوێن، چابه‌هار، مه‌ریوان، یه‌زد، نیشابوور، بێهبه‌هان، گه‌رمسار، گه‌رمسار، قه‌رچه‌ك، ئیسلام شار، ماهشههر، جوانڕۆ، ڕه‌شت، ئه‌هواز و هه‌ندێكی دیكه له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌كه‌ن. شایانی باسه، له هه‌ندێك له شاره‌كان هێزه‌كانی ڕژیم ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و خۆپیشانده‌ران ته‌قیان كردووه و ژماره‌ی كوژراوه‌كان به ده‌یان كه‌س گه‌یشتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، زۆرێك له بازاڕه‌كانی تاران و ته‌ورێز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه داخرابوون. هاوكات له شاری ته‌ورێز، خوێندكاران ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندان و كهلاسهكانی ده‌رسیان ته‌عتیل كردووه.