به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشاندانه‌كان له شاری ناسریه‌ی باشووری عێراق كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه به خواستی له‌سه‌ركارلاچوونی شاره‌داری ئه‌مشاره ده‌ستی پێكرد، هه‌روا درێژی هه‌یه.
خۆپیشانده‌ران سه‌ره‌ڕای له‌سه‌ركارلاچوونی شاره‌دار له پۆسته‌كه‌ی، درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان داوه و خوازیاری سزادانی بڕیارده‌ران و به‌كرده‌وه‌ده‌رهێنه‌رانی ته‌قه كردن له خۆپیشانده‌ران و هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییانه بوون كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا له جه‌ره‌یانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا كوژراون. شایانی باسه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌وه تا ئێستا، لانیكه‌م ٧ كه‌س كوژراون و پتر له ٢٠٠ كه‌س بریندار بوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.