به پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ڕێگری له هاتووچۆ، خۆپیشاندانی دژه ڕه‌گه‌زپه‌رستی هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
ژماره‌یه‌كی به‌رین له ناڕازیان سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كرانی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر كۆشكی سپی، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و دژ به سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا درووشمیان وته‌وه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، له هێندێك له ئه‌یاله‌ته‌كان له‌وانه له نیۆیۆرك ژماره‌یه‌ك له ناڕازیان له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا نزیك به هه‌زار و ٦٠٠ سه‌ربازی به چه‌ك و چۆڵ و كه‌ره‌سته‌ی نیزامییه‌وه له پایه‌گاكانی ده‌ورووبه‌ری واشنگتۆن جێگیر كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه له كاتی پێویستدا بۆ پشتیوانی كردن له هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه پێشتر ترامپ، هه‌ه‌ڕه‌شه‌ی له خۆپیشانده‌ران كردبوو كه ئه‌گه‌ر درێژه به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان بده‌ن، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شیان بۆ دێنێته مه‌یدان.