ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپیشانده‌ران كه له ماوه‌ی سێ حه‌فته‌ی ڕابردوودا له ئه‌یاله‌تی ئاتلانتا له ناڕه‌زایه‌تیی به كوشتنی “جۆرج فلۆید” هاتبوونه سه‌ر شه‌قام، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر شوێنی كوژرانی “ریشارد بروكس”، له‌ئاست توندووتیژی پۆلیسی ئه‌مریكا له‌دژی ڕه‌ش پێسته‌كان، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
“ڕیشارد بروكس”ی ڕه‌ش پێست و ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا. هاوكات له شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا و به سه‌رنج دان به ته‌عتیلاتی كۆتایی حه‌فته، به هه‌زاران كه‌س به بزووتنه‌وه‌ی “گیانی ڕه‌ش پێسته‌كان گرنگه” په‌یوه‌ست بوون. له شاری “برۆكلین” له ئه‌یاله‌تی نیۆیۆرك، به هه‌زاران كه‌س له پیاده‌ڕه‌وه‌كان وێڕای هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له ڕه‌ش پێسته‌كان، له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شداریان كرد. له شاری “شیكاگۆ”ش، ناڕازییان به سپری له‌سه‌ر په‌یكه‌ری “جۆرج واشینگتۆن” یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا نووسیویانه “ئه‌و كۆیله‌دار بوو”. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له شاره‌كانی بریتانیاش، به هه‌زاران كه‌س له ناوه‌ندی شاری له‌نده‌ن پێته‌ختی بریتانیا، بۆ پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی “گیانی ڕه‌ش پێسته‌كان گرنگه” هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.