به‌دوای گیان له‌ده‌ستدانی ژنێكی ٢٣ ساڵ ته‌مه‌ن له هێند، به سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییانی شاری “دێهلی نه‌و” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژی دژبه ژنان خۆپیشاندانیان كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێكی ٢٣ ساڵ ته‌مه‌ن كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له پیاوانه‌وه ده‌ستدرێژی كرابوویه سه‌ری و دواتر ئاگری تێبه‌ردرابوو، به هۆی ڕێژه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی سووتانی جه‌سته‌ی گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌م ژنه لاوه كاتێك كه له مانگی دێسامبری پاره‌كه له ئه‌یاله‌تی “ئۆتار پراداش” ده‌ستدرێژی كرابوویه سه‌ری، له دادگا سكاڵای له‌دژی ئه‌م كه‌سانه ده‌ربڕی بوو. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی دێسامبر، كاتێك كه ناوبراو به مه‌به‌ستی په‌یگیری سكاڵاكه‌ی ده‌چوو بۆ دادگا، له لایه‌ن پێنج كه‌سه‌وه هێرش كرایه سه‌ری و ئاگریان تێبه‌ردا. پۆلیسی هێند ڕایگه‌یاندوو كه دوو تاوانبار به ده‌ستدرێژی له‌ناو هێرشبه‌ره‌كاندا بوون. شایانی باسه، له ساڵی ٢٠١٧ زیاتر له ٤ هه‌زار و ٢٠٠ حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان له‌م ئه‌یاله‌ته ڕوویداوه.