به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه وخۆپیشاندان لە شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان دژ به هێرشەکانى توركییه بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان هه‌روا بەردەوامە و ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییانه له هه‌ندێ له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر لە شاره‌كانی سلێمانى، کەرکوک و کەلار، بەشێک لە چین و تویژەکان خۆپیشاندانێكیان به‌ڕێوه‌برد و ئیدانەى هێرشەکانى توركییه‌یان بۆ سەر ڕۆژئاوا کرد. شایانی باسه، لە کەرکوک کەمپینێک راگەیەندرا بۆ کۆکردنەوەى کۆمەک وهاوکارى بۆ خه‌ڵكی ڕۆژئاواى کوردستان. هاوكات لە شارى سلێمانى خۆپیشاندان لەشەقامى سالمەوە دەستی پێ‌کرد و خۆپیشانده‌ران به هه‌ڵگرتنی ئاڵا و وتنه‌وه‌ی درووشم به‌ره‌و باخى گشتى ڕێپێوانیان كرد. ولە قەزاى کەلاریش لەبەردەم قوتابخانەى لەیلا قاسمەوە ڕێپێوان بۆ ناوبازار دەستی پێ‌کرد و تێیدا به‌شداربووان ئیدانەى هێرشەکانی توركییه‌یان بۆ سەر ڕۆژئاوا کرد. هەروەها لێره‌ش، ئامادەبوان کەمپینێکیان بۆکۆکردنەوەى کۆمەک وهاوکارى راگەیاند. ئەمە لە کاتێکدایە پاش کشانەوەی سازماندراوی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئه‌ڕته‌شی توركییه ھێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی له‌ڕێگه‌ی هه‌وایی و زەمینییه‌وه بۆسەر ڕۆژئاوا دەستپێکرد و به‌هۆیه‌وه زیاتر له ٣٠٠ ھەزار کەس ئاواره بوون و به ده‌یان كه‌سی گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون. له‌وكاته‌وه شه‌پۆلێك ئێعتراز له‌سه‌راسه‌ری دونیا به‌م هێرشه جه‌نایه‌تكارانه‌یه كه‌وتووه‌ته رێ.