کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ عێراق

تداوم اعتراضات مردمی در عراق 1

تداوم اعتراضات مردمی در عراق 1

ڕاپۆرته‌كان له‌ عێراق باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “عادڵ عه‌بدۆلمهدی” سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته‌ به‌ دوای تێپه‌ر بوونی دوو مانگ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، گڕی تووڕه‌یی خۆپیشانده‌رانی كه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ڕویترز، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی سه‌رماوه‌ز، خۆپیشاندان له‌ شاری ناسرییه‌ كه‌ له‌م دواییانه‌دا ده‌یان كه‌س له‌ ناڕازییان به‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها درێژه‌ی هه‌یه‌. “عادڵ عه‌بدۆلمهدی” به‌ دوای تێپه‌ر كردنی دوومانگ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، له‌ ئاكامدا ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌ستی پارڵه‌مان كردووه‌.