هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان له شاره‌كانی ئێران، ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری ئابووری و سه‌ركوتی ناڕازییان دوانیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چواره‌مین ڕۆژی خۆی تێپه‌ڕ كرد.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه تێكهه‌ڵچوون له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی ڕژیم به‌رده‌وام و هێڵی ئینتێرنێت هه‌روا پچڕاوه. شایانی باسه، له‌م ڕۆژه جگه له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی تاران، شاره‌كانی شیراز، ئیسفه‌هان، بووشهێر، قائێم شار، نه‌جه‌ف ئاباد، ته‌ورێز، خۆڕه‌م ئاباد، كه‌ره‌ج، گورگان، ئه‌ندیمێشك، بابۆل، گه‌چساران، ساری، قه‌زوێن، چابه‌هار، یه‌زد، نیشابوور، بێهبه‌هان، گه‌رمسار، قه‌رچه‌ك، ئیسلام شار، ماه‌شه‌هر، ڕه‌شت، ئه‌هواز، سه‌باشار، مه‌لارد، شه‌هریار، كازه‌روون، به‌همه‌ئی، بۆكان، مه‌ریوان، كرماشان، ورمێ، سنه، جوانڕۆ، بانه و سه‌قز، شایه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی جیاجیا و تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و ناڕازییان بووه. له هه‌ندێ له شاره‌كان، جه‌ماوه‌ری ناڕازیی ژماره‌یه‌ك له بیناكانی ده‌وڵه‌تی، حه‌وزه‌مانی عیلمییه، پایه‌گاكانی به‌سیج و هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كانی پۆلیسیان ئاگر تێبه‌رداوه.